خبر 2018-07-22 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئه‌حمه‌د: بۆ هه‌ر دوو ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و دانووستان ئاماده‌ین

به‌شی سووریا- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ‌سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێت تا گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سووریا و بۆ هه‌ر دوو ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و دانووستان ئاماده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات به‌ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندوووه‌: سووربوونی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و به‌رده‌وامبوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌کگرتووییی خاکی سووریا ده‌کات و به‌ره‌و دابه‌شبوونی ده‌بات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: "ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌پارێزیت و هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ چه‌سپاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ناو ده‌ستووری سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای دیوکراسی و سیسته‌می لامه‌رکه‌زی بۆ گشت سووریا".

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات وتیشی: "ئه‌گه‌ر سوپای سووریا هێرش بکاته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات پشت به‌ هێزی خۆیان ده‌به‌ستن بۆ به‌رگری کردن له‌و ناوچه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.