خبر 2018-07-22 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بوومه‌له‌رزه هورموزگان ده‌هه‌ژێنێت

به‌شی ئێران/ کوردی- بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 5.7 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر ناوچه‌ی "رویدر" له‌ هورموزگانی هه‌ژانده‌وه‌.

کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 9:37 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22ی ته‌مووز بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 5.7 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "رویدر"ی هورموزگان ڕووی دا.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که‌ ناوچه‌ی "رویدر‌" و له‌ قووڵاییی 8 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه‌ و پانتایی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که‌ 27.622 و درێژیی جوگرافیاییشی 54.960 بوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ کاتژمێر 9:34 پاش‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 4.7 هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندوووه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌باره‌ی زیانه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.