ئێران و هه‌رێمی کوردستان له نزیک سنووری په‌روێزخان شارێکی پیشه‌سازی دروست دەکەن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن هه‌ر دوو کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه‌وه شارێکی پیشه‌سازی له نزیک سنووری په‌روێزخان دروست ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی تۆفیق به خه‌ندانی ڕاگه‌یاندوووه: به ئامانجى زیاتر ئاشناكردنى كاڵاى ئێرانى له هه‌رێمى كوردستان شارێكى پیشه‌سازى له‌سه‌ر رووبه‌رى 500 دۆنم زه‌وى له نزیک په‌روێزخان دورست ده‌كریت.
عه‌لی تۆفیق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "دروست كردنى ئه‌و شاره پیشه‌سازییه ناوه‌ندێکی گرنگ ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌راكه‌تی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا و بڕی تێچووی پڕۆژه‌که‌ش 650 ملیۆن دۆلاره."
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان جه‌ختی کرده‌وه: "پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگیرییێكى باشى كراوه و له ئایندهیێكى نزیكدا ده‌ست ده‌كرێت به كاركردن تیایدا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران