سوپای تورکیا: لێپرسراوی لۆجستیی PKK کوژرا
به‌شی تورکیا- سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌رکانی سوپای تورکیا ڕایده‌گه‌یێنێت: له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌کانی ڕۆژی ١٣ی تهمووز بۆ سه‌ر بنکه‌ی PKK له باکووری عێراق، حه‌سه‌ن چاکماک لێپرسراوی لۆجستیی په‌که‌که کوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات: له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی 13ی ته‌مووزی 2018 بۆ سه‌ر په‌که‌که له باکووری عێراق 3 هێزی سه‌ر به‌و گرووپه کوژران که یه‌کێکیان حه‌سه‌ن چاکماک لێپرسراوی لۆجستیی په‌که‌که‌یه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه حه‌سه‌ن چاکماک که نازناوی "ده‌لیل کاراکۆچان"ه له‌گه‌ڵ دوو هێزی دیکه‌ی په‌که‌که له میانی ئاڵوگۆڕکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ردا له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانییه‌وه کوژراون.
ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا گرته‌یێکی ڤیدیۆیی له‌و ناوچه‌یه بڵاو کردۆته‌وه که ئیدعا کراوه حه‌سه‌ن چاکماک تێدا بوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران