سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتی: شاندی کورد له سه‌ردانکردنی به‌غدا دوو داواکاریی گرینگی هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه به داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی شاندی کورد له سه‌ردانکردنیان بۆ به‌غدا ده‌کات و ده‌ڵێت: گرینگ‌ترین داواکاریی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان و پێدانی داواکاریی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: گرینگ‌ترین داواکاریی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که سه‌ردانی به‌غدایان کردوووه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر و پێدانی داواکارییه‌کانی ئه‌وانه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که داواکارییێکی دیکه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ته‌رخان کردنی بودجه‌ی ته‌واو به هه‌رێمی کوردستانه و ده‌شڵێت: شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی له به‌غدا داوای جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وت و گازی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌که‌ن.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی تهمووز لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی گه‌یشتنه به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران