وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق: ئاستی خۆپیشاندانه‌کان که‌م بۆته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ڵێت: ئاستی خۆپیشاندان له به‌راورد له‌گه‌ڵ 5 ڕۆژی ڕابردوو که‌م بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: به دوای جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی به‌غدا ئاستی خۆپیشاندان له ناوچه‌کانی باشووری عێراق له چاو خۆپیشاندانی 5 ڕۆژی ڕابردوو که‌م بۆته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی له به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ کردوووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد پست"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران