ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: خۆپیشاندانی ئێستای عێراق ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیی به‌ربڵاو له‌و وڵاته‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق پڕیه‌تی له گه‌نده‌ڵی و نادادی و بڕیاره‌كانی عه‌بادیش سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌ران نایاسایییه و ته‌نها نووسینی سه‌ر كاغه‌زه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت: به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی زۆر له داموده‌زگاكانی عێراق و هه‌بوونی داهاتێكی زۆر و خزمهتگوزارییێكی كه‌م هاووڵاتییان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "عه‌بادی ناتوانێت هیچ بڕیارێک سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هاووڵاتییان و ته‌رخان كردنی بودجه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دابین بكات چوونكه كاری عه‌بادی له ئێستادا ته‌نها به‌ڕێكردنی چه‌ند كاروبارێكی ئاساییی حكوومه‌ته".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران