خۆپیشانده‌ران سێ رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكوومه‌تی عێراق
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌م 14 داواكارييه بدرێته حكوومه‌ت.
به گوێره‌ی ویبسایتی شه‌فه‌ق نیووز خۆپیشانده‌ران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان 3 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكوومه‌تی عێراق و داواکارییه‌کانیان بریتییه له:
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیییهكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی كه پێیان دراوه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش كه‌م بكرێته‌وه بۆ چاره‌گێک، یانی هه‌ر پارێزگایێک دوو نوێنه‌ری هه‌بێت و به‌شداری له دانانی یاساكان بكات یاخود له ڕێگه‌یه‌وه پێویستی و پرۆژه‌كانی پارێزگاكه بگه‌یه‌نرێت.
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بریكارانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، مووچه و ئیمتیازاته‌كانی نیشتهجێبوووهكانی كه‌مپه‌كانی ره‌فحه و جیهادیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ مووچه‌ی خانه‌نشینییان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه بكرێته یه‌ک.
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكنه‌ره گشتییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان چوونكه ئه‌وان گه‌نده‌ڵییه‌كان داده‌پۆشن و دزییه‌كان له نێوان خۆیان به‌ش ده‌كه‌ن.
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و نووسینگه‌كانی له ته‌واوی پارێزگاكان به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كانی پاراستوووه و دایپۆشیون، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ته‌واوی هه‌ڵبژاردنی رابردوویان ساخته كردوووه و له به‌رامبه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی پێشووش كه وڵاتی دووچاری داڕووخان كردوووه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران، له ته‌واوی خوله‌كانی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هاوكات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئیمتیازات ده‌داته په‌رله‌مانتاران و به جۆرێک هه‌موار بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌یان بگونجێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی پێشووی ببێت و خۆی بۆ په‌رله‌مان یه‌كلا بكاته‌وه، وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت.
6- سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیش پێویسته ئه‌نجومه‌نه كارگێڕییه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌ندامانی ڕاپێچی دادگایێكی ره‌وا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی پێشووتر دزیویانه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
7- پێویسته دادگایێک له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له ژێر ناوی "دادگای خه‌ڵک" پێكبهێنرێت و ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێن و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا دادگاییی هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵ و دزانه بكات له دوای رووخانی رژێمه‌وه هاتوونه‌ته حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سزایێكی دادپه‌روه‌رانه به سه‌ر خیانه‌تكاران بسه‌پێنرێت.
8- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به ماوه‌یێكی خێرا، وه‌ک ڕێككه‌وتنی میسر له‌گه‌ڵیان كردوون كه بۆ بنیاتنانی سێ وێستگه و هه‌ر وێستگهیێكیش 2 ملیار دۆلاری تێده‌چێت.
9- پێكهینانی لێژنهیێک له مه‌رجه‌عی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێرێک له یاساناسانی زانكۆكانی عێراق بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی ده‌ستوور كه خزمه‌ت به گه‌ل ناكه‌ن.
10- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای "سانت لیگۆ"ی هه‌مواركراو، تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی به یاسای به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ر كه‌سێک به بێ لیستی حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بدات بگه‌نه په‌رله‌مان.
11- ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بواری وه‌به‌رهێنان و وازهێنان له كۆمپانیای به‌رپرسانی حزبه‌كان، كه سامانی وڵاتییان تاڵان كردوووه و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌پارێزن.
12- دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی هه‌لی كار به میكانیزمی نوێ كه مافی ههموووانی تێدا پارێزراو بێت نه‌ک له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بدزرێت و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابه‌شی بكات.
13- دابه‌ش كردنی مافی تاكی عێراق له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی باج بگونجێت كه حكوومه‌ت وه‌ریده‌گرێت یان له به‌رامبه‌ردا خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بكاته خۆڕایی وه‌كوو ئاو، كاره‌با و كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه.
14- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌تمه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با و نه‌وت و غاز چوونكه پرۆژه‌یێكی حزبی ده‌سه‌ڵاتداره له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی هاووڵاتییانی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی داهاتییان سنوورداره وه‌كوو فه‌رمانبه‌ران و كاسبكاری ئاسایی.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران