یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکووک ده‌ست پێده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک به وه‌کاله‌ت ڕایده‌گه‌ێنێت "فڕۆکه‌خانه‌ى که‌رکووک به ڕووی گه‌شته‌کاندا ده‌کرێته‌وه و یه‌که‌م فڕۆکه له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا ده‌نیشێته‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی تهمووز ڕاکان جبوری پارێزگاری که‌رکووک به وه‌کاله‌ت له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگهیاندوووه: "ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێکدا که وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق ئاماده‌ی ده‌بێت فڕۆکه‌خانه‌ى که‌رکووک ده‌کرێته‌وه".
راکان جبوری ئاماه‌ژه‌ی به‌وه‌ش دا: "سه‌ره‌تا گه‌شته هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیییه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات به شێوه‌یێک گه‌شت بۆ وڵاتانى ئێران و تورکیا و لوبنان ئه‌نجام ده‌درێت و دواتریش گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان".
پارێزگاری که‌رکووک به وه‌کاله‌ت وتیشی: "هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بوووه و هیچ کێشه‌یێکی کارگێڕی و لۆجستى له به‌رده‌م کردنه‌وه‌یدا نه‌ماوه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران