حه‌یده‌ر عه‌بادی: به‌مزوووانه ئه‌نجامی ده‌ستیی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ڵێت: کاره‌کان به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت و به‌م زوووانه ئه‌نجامی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا ده‌کرێن که سکاڵایان له‌سه‌ر بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی ته‌مووز باسی له ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه كرد كه سكاڵایان له‌سه‌ر بوووه.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له كاره‌كانی خۆیان و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌و سندوقانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه سكاڵایان له‌سه‌ر بوووه."
ناوبراو وتیشی: "كاره‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به‌مزووانه ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران