وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق:
خۆپیشاندان میلیۆنان دۆلار خه‌ساری له به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عێراق داوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و کارتێکه‌ریی ئه‌و مه‌وزووعه له‌سه‌ر چالاکیی فڕۆکه‌خانه و گومرگه‌کان چه‌ندین میلیۆن دۆلار خه‌ساری له عێراق داوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم فنجان حه‌مامی به ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی وتوووه: فڕۆکه‌خانه، شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ و به‌نده‌ره‌کان موڵکی خه‌ڵکی عێراقه و نابێت به ئامانجی ده‌سته‌به‌رکردنی داوای خۆپیشانده‌ران هێرش بکرێته سه‌ریان.
ناوبراو وتیشی: به بۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه چه‌ندین میلیارد دۆلار خه‌سار له به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عێراق دراوه.
حه‌مامی جه‌ختی کرده‌وه: کارتێکه‌ریی خۆپیشاندان له‌سه‌ر هێڵی ئاسنیی عێراق تا ڕاده‌یێک بوو که خۆپیشانده‌ران هه‌ندێک به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی به‌غدا- به‌سره دروست کرد که ئه‌گه‌ر کاپتانی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌که ئاوڕی له‌و بابه‌ته نه‌دابا و شهمهندهفهڕهکهی نهدهوهستاند کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆیی ڕووی ده‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران