ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان:
مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه خۆپیشاندانه‌کانی عێراق په‌لکێشی هه‌رێمی کوردستان بکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق باس له‌وه ده‌کات مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌لکێشی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیستوون فایق به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: خه‌ڵکی کوردستان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناڕازین هه‌ر بۆیه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانه‌کان په‌لکێشی هه‌رێمی کوردستان بکرێت چوونکه داواکاریی خۆپیشانده‌ران پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ڕه‌خساندنی به‌ستێنی کار و چاککردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه.
ناوبراو وتیشی: تاکوو ئیستا پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامێکی ڕاسته‌قینه‌ی به‌دواوه نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران