پارتی: تا کۆتاییی هه‌فته لیستی ناوی کاندیده‌کانمان ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆن ده‌که‌ین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاریی بۆ ته‌واو كردنی لیستی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "تا كۆتاییی هه‌فته لیستی ناوه‌كان ڕه‌وانه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به SNNی ڕاگه‌یاند: "پارتی ئاماده‌كاری بۆ ته‌واوكردنی لیستی ناوی كاندیده‌كانی ده‌كات و له ئێستادا لیسته‌كه بۆ تاوتوێ كردن له مه‌كته‌بی سیاسیمانه."
ناوبراو وتیشی: "به دڵنیایییه‌وه تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لیستی ناوه‌كان ته‌واو ده‌بێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ده‌كرێت".
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕۆژی 1ی 7ی 2018ی وه‌ک یه‌كه‌م ڕۆژ بۆ وه‌رگرتنی لیستی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرد و دوا واده‌كه‌ش بۆ وه‌رگرتنه‌كه 25ی ئه‌م مانگه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران