ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا:
لەگەڵ پارتی و یەکێتی گەشتووین بە ڕێکەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بە دروست کردنی ھاوپەیمانیی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەدات و دەڵێت: دوای کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی، ھاوپەیمانێتییەکە ڕادەگەیەنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سەھیود، سەرکردە لە لیستی دەوڵەتی یاسای سەر بە حزبی دەعوە ڕایگەیاند: لیستەکەی ئەوان لەگەڵ لیستەکانی پارتی، یەکێتی، فەتح، نەسر لە پەرلەمان گەشتوون بە دروست کردنی ھاوپەیمانێتییێکی فراوان.
ئەوەشی ڕاگەیاند: پاش کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی، ھاوپەیمانێتییەکە ڕادەگەیەنن.
سەھیود ئاماژەی بەوەش کردووە: بەھۆی ئاڵۆزییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق، پێدەچێت پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو بکەوێتە سەرەتای ساڵی ئایندەوە.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران