له لووتکه‌ی ناتۆ جه‌خت له پشتیوانی کردنی تورکیا کرایه‌وه
به‌شی تورکیا- یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌کانی لووتکه‌ی ناتۆ له شاری بڕۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا کۆتایی هات و دوا به دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌کانیش به‌یاننامه‌یێک له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که راگه‌یه‌ندرا و جه‌خت له پشتیوانی کردنی تورکیا کرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌کانی لووتکه‌ی ناتۆ له شاری بڕۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا کۆتایی هات و دوا به دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌کانیش به‌یاننامه‌یێک له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که راگه‌یه‌ندرا.
له به‌یاننامه‌که‌ی لووتکه‌ی ناتۆ له‌باره‌ی تورکیادا هاتوووه "به‌رده‌وامین له چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه مووشه‌كی بالیستیكی له سووریاوه".
هه‌ر له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: "ڕێوشوێنی ئه‌منی له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن بۆ سه‌ر توركیا، له‌بنه‌ڕه‌تدا هاوكاره بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كه و ئه‌م رێوشوێنانه هه‌موویان جێبه‌جێ ده‌كرێن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران