خبر 2018-07-08 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق:

دامەزراندنی كۆنسووڵخانەی بیانی لە عێراق دەبێت بە ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوە بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دامەزراندنی كۆنسووڵخانەی بیانی لە عێراق دەبێت ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوەی لەسەر بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا زیادی کرد: دامەزرانی هەموو کونسووڵخانەکان لە هەر شوێنێکی عێراق و کردنەوەیان بەبێ ڕازامەندیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق مومکین نییە.

حەدیسی جەختی کردەوە کونسووڵخانەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتانی بیانی و تۆکمە کردنی پێوەندیی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی دادەمەزرێن.

شایانی باسە پێشتر بەردی بناغەی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە عێراق بە پانتایی 200 هەزار مەتری سێجا لە پارێزگای هەولێر دانرابوو و بڕیارە بینای ئەو کونسووڵخانە تا 5 ساڵی دیکە بکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.