سه‌عدی پیره: یه‌کێتی و پارتی به یه‌ک پاکێج ده‌ڕۆنه به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه و گوته‌بێژی ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ڵێ: "باس له به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی و به‌شداریی له حکوومه‌تی داهاتووی عێراقمان کرد و یه‌کلایی بوووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پارتی به یه‌ک پاکێج ده‌ڕۆینه به‌غدا".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: کاژێر 18:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 7ی تهمووز مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی له هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێکی کرد له‌وانه کۆنگره‌ی داهاتووی یه‌کێتی، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چۆنییه‌تیی به‌شداری کردن له حکوومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌عدی پیره گوتی: "ئه‌وه‌ش یه‌کلایی بوووه‌ته‌وه که پارتی و یه‌کێتی به یه‌ک پاکێجی هاوبه‌ش ده‌چنه به‌غدا به‌ڵام چاوه‌ڕوانی کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ پارته کوردستانییه‌کانی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان یه‌ک پاکێجی هاوبه‌شی هه‌بێت".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران