کۆمیسیۆن لیستی کاندید و لایه‌نه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌رده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ئه‌مڕۆوه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست ده‌کات به وه‌رگرتنی لیستی کاندید و لایه‌نه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ماوه‌ی ١٨ ڕۆژ ده‌خایێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆمیسیۆن ده‌ست بکات به کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان دڵنیا بن له هه‌بوونی ناوه‌کانیان.
هاوکات کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند قۆناغی یه‌که‌می ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌واو بوووه.
ئه‌مه له کاتێکدایه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت جه‌ختی له‌وه کرده‌وه حکوومه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له واده‌ی دیاریکراوی خۆی له ٣٠ی ئه‌یلولی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران