پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یێکی ڤیدیۆیی ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتوووه "پاش ئه‌وه‌ی گرته‌یێكی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه گوایه هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه چه‌ک كراون، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وێرای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێت له نێوان ئه‌فسه‌رێک و دوو كارمه‌ندی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له ده‌رچووندا بوون لێكتێنه‌گه‌یشتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه ڕووی داوه و بارودۆخه‌كه هه‌ر زوو كۆنترۆڵ كراوه."
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانیان چه‌ک كرابێتن و هه‌روه‌ک راشیده‌گه‌یێنن كه "لێپرسراوێک و چوار كه‌س له‌و گرووپه ده‌ستگیر كراون و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ندن و ده‌ستیش گیراوه به سه‌ر چه‌كێكی جۆری M4 و ده‌مانچه‌یێكدا."
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتوووه "لێره‌وه ته‌واوی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له خزمه‌تی هاووڵاتییان و پاراستنی سه‌ر و ماڵ و ئه‌منییه‌تیاندا ده‌بن و هێزی تایبه‌تی باره‌گاش به بێ جیاوازی له هه‌موو كه‌سێک ده‌پێچیێته‌وه له‌پێناو پاراستنی زیاتری دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه و ڕێگری له كار و ڕووداوی نه‌خوازراو."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران