خبر 2018-07-07 04:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بۆ گفتوگۆ لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراق؛

شاندێکی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو شاندێکی دەوڵەتی یاسا گەیشتە شاری هەولێر، بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.

کوردپرێس:

پێش گەیشتنی شاندەکەی دەوڵەتی یاساش، شاندێکی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە گەیشتە هەولێر.

بڕیارە هەردوو شاندەکەی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح دوو ڕۆژ بمێننەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ حزبە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە ڕیزی پێشەوەی ئەو پارت و لایەنانەدا بوون کە بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت، سەردانی موقتەدا سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە و لایەنە عێراقییەکانی تریان کرد.

هەروەها گفتوگۆکان لە کاتێکدان، هێشتا ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنەکە یەکلا نەکراوەتەوە و پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگی ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە ماوەی چوار رۆژە دەستی پێکردووە.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.