خبر 2018-07-04 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەم وێستگەی سەردانەکانی ئەردۆغان پاش هەڵبژاردن

بەشی تورکیا- یەکەم سەردانی ئەردۆغان پاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەڕلەمانی تورکیا بۆ دوو وڵاتی ئازەربایجان و قوبرس دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی دووشەممەی داهاتوو، نۆی تەمووز لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و وەکوو یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە سیستەمی نوێ سەرۆک کۆماریدا دەست بەکار دەبێت و پاشان بۆ یەکەم جاریش لە دەسەڵاتی نوێدا سەردانی دوو وڵاتی ئازەربایجان و قوبرس دەکات.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەردۆغان پاش ئەو دوو سەفەرە لە ڕێکەوتی 11 و 12ی تەمووز لە برووکسڵ لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ بەشداری دەکات.

سەرچاوە: هابر تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.