خبر 2018-07-04 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

5 ئەندامی جەهەپە بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان حوکمی زیندانیان بۆ دەردەچێت

بەشی تورکیا- 5 ئەندامی تەشکیلاتی گەنجانی حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بە تۆمەتی " سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان" خرانە زیندان.

کوردپرێس:

دانیشتنی دادگای 10 ئەندامی دەستبەسەر کراوی جەهەپە ئەمڕۆکە بەڕێوە چوو و حوکمی زیندانیکردن بۆ 5 کەس لەو ئەندامانەی جەهەپە دەرکرا کە شەوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تورکیا لە ئانتالیا دەستبەسەر کرابوون.

ساڵح ئۆسلۆ، ماهر شەن، بورهان چالیشکان، توغرول بەهادور و وەلی یشیل چای، ئەو 5 کەسەن کە بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆماری تورکیا حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە.

چتین عوسمان بووداک جێگری حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا و نوێنەری ئانتالیا لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەشداریی دادگاکەی کردبوو و لە کۆتایی دانیشتنەکەی دادگادا ڕایگەیاند: حوکمی زیندانیکردنی ئەو 5 ئەندامەی جەهەپە لە بەر ترسی دەسەڵاتداران بووە و دەیانهەوێت بەو شێوازە بمانترسێنن. بۆیە لێرەوە دەبێت پێیان بڵێم کە ئێمە نەترساوین و ئیدانەی ئەو حوکمە دەکەین لە دادوەر دەریکردووە چوونکە ئەو حوکمە حوکمێکی سیاسییە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.