خبر 2018-07-04 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سکرتێری گشتیی کۆمۆنیست و ئەندامی هاوپەیمانێتیی سائیروون:

ناساندنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەستراوە بە ڕێککەوتنی نێوان سائیروون و نەسر و فەتح

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیست کە هاوکات ئەندامی هاوپەیمانێتیی سائیروونە وتوویەتی ناساندنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەستراوە بە ڕێککەوتنی نێوان سائیروون و نەسر و فەتح.

کوردپرێس:

ڕائید فەهمی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وتووە ناساندنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەستراوە بە ڕێککەوتنی نێوان موقتەدا سەدر سەرکردەی سائیروون و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح و ئەوەش پێویستی بەوەیە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەلایەن دادگای ئیتحادییەوە پشتڕاست بکرێتەوە.

فەهمی گوتیشی: پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لانی کەم 5 مانگ دەخایەنێت و زۆرینەی قەبارە سیاسییەکانی عێراق کاندیدیان ناساندووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە لە سەر ئەوەی کێ ئەو پۆستە وەربگرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: هاوپەیمانێتیی سائیروون زۆرینەی حیزبە سیاسییەکان لە خۆ دەگرێت و پاش کۆتایی هاتنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کار دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.