خبر 2018-07-04 08:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆگایێکی چەک و تەقەمەنی لە دهۆک سووتا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان -کۆگایێکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایێکی لەشکری رۆژ لە پارێزگای دهۆک دەتەقێتەوە و فەرماندەیێکی زێرەڤانیش پێی وایە تەقینەوەکە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە. لەبارەی زیانەکانیشەوە گوتی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

کوردپرێس:

لیوا بەهجەت، فەرماندە لە هێزەکانی زێرەڤانی لەبارەی رووداوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە بارەگای لەشکری رۆژ لە مەفەرقی ئالوکا کۆنتینەرێکی چەک و تەقەمەنی ئاگری تێبەربوو، پێمان وایە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە".

لیوا بەهجەت دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی کە پێمانوایە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو کۆگایەی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بکۆڵێتەوە، کاتێکیش هۆکارەکەی زانرا بۆ راگەیاندنەکانی روون دەکەیەنەوە، چوونکە ئێستا دەستپێکی رووداوەکەیە و ناتوانین وردەکاریی تەواو بدەین".

لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەی کۆگاکە، فەرماندەکەی زێرەڤانی لە پارێزگای دهۆک گوتی: "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە، هیچ مەترسییێک نەماوە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رۆڵێکی باشیان بینی و دەستخۆشییان لێدەکەین".

سەرچاوە: ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.