پێشمەرگە و هاوپەیمانان پێداچوونه‌وه بۆ پلانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه جێناكۆكه‌كان دەکەن
کوردپرێس:
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "ئه‌مرۆ 2 /7 /2018 به‌سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپمانی دژ به داعش له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هه‌ریه‌ك له بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و ئیداره و میره و مه‌شق و راهێنان خوێندرانه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، "ژه‌نه‌راڵ پایت جێگری فه‌رمانده‌ی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، باسی له دواین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه كرد، كه داعش له‌ناویاندا مۆڵگه‌ی نوێی دروست كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له چیای قه‌ره‌چوغ له‌دوو رۆژی رابردوودا ئه‌نجامی داوه و تیایدا به‌ته‌واوه‌تی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، سه‌ركه‌وتنێكی تری پێشمه‌رگه‌ی له‌دژی تیرۆریستان تۆماركردووه".
هه‌روه‌ها هاتووه، "هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كۆڵۆنێڵ ئێكێتی فه‌رمانده‌ی نوێی كه‌ی تی سی سی، سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و ستافی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد، له‌به‌رامبه‌ر پیرۆزبایی و پشتگیریكردنیان. هه‌روه‌ها پوخته‌یێكی سه‌باره‌ت به پلان و كارنامه‌ی كه‌ى تی سی سی له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا خسته‌ڕوو و به‌ڵێنی دا، كه هاوكاری و راوێژكارییه‌كانی كه‌ی تی سی سی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رداوه‌ام بێت".
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران