خبر 2018-07-02 19:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادرن:

سەرجەم رێكارەكان بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست تەواو بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند سەرجەم رێكارەكانیان بۆ ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی ڕابردووی عێراق تەواو كردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی ڕەسمیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەیس جەبر حەمزە، ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیێكی كورتدا رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران سەرجەم رێكارەكانی بۆ ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست تەواو كردوون و پەیڕەوی ژمارە 13ی بۆ ساڵی 2018 دەركردووە كە هەموو ئەو رێكارانە لەخۆ دەگرێت كە پێویستە لەمیانی پرۆسەی ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكاندا لەبنكە و وێستگەكانی هەڵبژاردن بگیرێنەبەر.

ئەوەش لە كاتێكدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی كۆمسیارانی پێكهاتوو لە دادوەرە دانراوەكان، بڕیاری دا لە سبەی سێشەممەوە دەست بە جیاكردنەوە و هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست بكرێت بۆ ئەو سندووقانەی هەڵبژاردن كە تانەو سكاڵایان لەسەرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.