سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی ئەنقەرە لە زیندان گیانی لە دەست دا
بەشی تورکیا- زکی گۆڤن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی ئەنقەرە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی جەماعەتی گولەن بەند کرابوو لە گرتووخانە گیانی خۆی لە دەست دا.
کوردپرێس:
زکی گۆڤن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی ئەنقەرە لە گرتووخانەی تیپی ئێفی سینجان بەند کرابوو و تۆمەتەکەشی ئەوە هاوکاریی جەماعەتی گولەنی کردووە.
گۆڤن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2018 لە زیندانی تیپی ئێفی سینجان گیانی لە دەست دا و بەرپرسانی گرتووخانەکەش دەڵێن هۆی گیان لە دەستدانی ناوبراو جەڵدەی دڵ بووە.
زکی گۆڤن لەگەڵ سەودا گۆڤن کە دادوەرێکی بەئەزموونی تورکیا بوو ڕۆژی 22ی ئایاری 2017 دەستبەسەر کران و بە تۆمەتی گولەنیست بوون هەردووکیان ڕەوانەی گرتووخانە کران.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران