خبر 2018-07-02 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسی میحوەری گوێر-مەخموور:

چەکدارانی داعش بەشێوەی مەفرەزەی بچووک بەناوچەکەدا دێن و دەچن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، "چەکدارانی داعش لەو سنوورە جێگیرنین، بەڵکوو بەشێوەی مەفرەزەی بچووک دێن و دەچن، تاوەکو ئێستاش نەیانتوانیوە ببنە مایەی هەڕەشەی راستەقینە، بەڵام ئەگەر رێگەیان لێنەگیرێ و بەردەوام چاودێرییان نەکرێ، هەڕەشە لەسەر ناوچەکە دروستدەکەن".

کوردپرێس:

سیروان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بەپشتبەستن بە چەند زانیارییێکی هەوڵگریی هاوبەش، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند شوێنێکیان کردووە کە چەند چەکدارێکی داعشی لێبووە و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژراون.

سەبارەت بە بوونی داعش لەو سنوورە، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە گوتی "چەکدارانی داعش لەو سنوورە جێگیرنین، بەڵکوو بەشێوەی مەفرەزەی بچووک دێن و دەچن.

رۆژی شەممەش (30-6-2018) هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەکانی داعش ئەنجام دا و سێ چەکدار کوژراون، لە نێویاندا عامر ناسراو بە "ئەبوو عوبەیدە"، بەرپرسی دارایی و لۆجستیی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.