خبر 2018-07-01 17:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سوپای توركیا:

حەوتەمین دەورییەمان لەگەڵ ئەمەریكا لە مەنبج ئەنجام دا

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای سوپای توركیا رایگەیاند، لەگەڵ سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان لە مەنبج ئەنجامداوە.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا لە نێوان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و منبج-دا حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان ئەنجامداوە.

مانگی رابردوو هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا رایانگەیاند، گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لەبارەی بەڕێوەبردنی مەنبج-ەوە.

پێشتر نورەدین جانیكلی، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاندبوو، وەكو بەشێك لە رێككەوتنی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا لەسەر مەنبج، سەربازانی توركیا و ئەمەریكا شاری گرنگی مەنبەج لە باكوری سوریا دەپارێزن، ئەوەش دوای كشانەوەی هێزە كوردیەكان لەو شارە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.