به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان له مه‌خموور 4 چه‌کداری داعش کوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان له گوندی عه‌لی ڕه‌ش نزیک چیای قه‌ره‌چووغ له سنووری قه‌زای مه‌خموور 4 چه‌کداری داعش کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: ئێواره‌ی شه‌ممه 30ی حوزه‌یران فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی کلکه‌ی (داره بزماره)یان کردوووه له گوندی عه‌لی ڕه‌ش له چیای قه‌ره‌چووغ و به‌و هۆیه‌وه مۆڵگهكان به سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعشدا خاپوور كراون و 4 چه‌کداری داعش‌یش کوژراون.
هاوکات دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پارێزگای مووسڵ و قه‌زای حه‌ویجه و چه‌ند ناوچهیێکیتریان کۆنترۆڵ کرده‌وه چه‌کدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ و چه‌ند گوندێکی ده‌وروبه‌ری مۆڵگه‌ی سه‌ربازییان دروست کرده‌وه و ناوبه‌ناویش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانانیش بۆردومانی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران