خبر 2018-07-01 09:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ گیانی لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی سۆران ڕایدەگەێنیێت "بەهۆی هاوەنێکی سوپای توركیاوە كچێكی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی “دونیا” گیان لەدەستدا".

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای سۆران بڵاوی کردووەتەوە "لە ئەنجامی هاوەنبارانكردن لەلایەن سوپای توركیاوە لەگوندی “هەلانیا” ی سەر بەناحیەی شێروانی مەزن لە دەڤەری بارزان كچێكی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی “دونیا رەشید ناجی” بریندار بووە و پاشان بەهۆیەوە گیان لەدەستداوە".

تەنها لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر ١٠ هاووڵاتیی دیکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیکەش بریندار بون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.