خبر 2018-06-30 15:36 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا:

کاره‌کان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی YPG له‌ مه‌نبه‌ج و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- ژێنڕاڵ خولووسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ نه‌خشه‌ڕێگای تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: کاره‌کان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی YPG له‌ مه‌نبه‌ج و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ خولووسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر پرسی مه‌نبه‌ج ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌باره‌ی بنه‌مای ئه‌منیی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج پێوه‌ندییێکی نزیکمان له‌گه‌ڵ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی سوپای ئه‌مریکا هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج و کاره‌کان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی YPG له‌ مه‌نبه‌ج و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک درێژه‌ی هه‌یه‌.

ناوبراو له‌سه‌ر پرسی ئیدلیبیش وتی: 12 ناوچه‌ی چاودێریی ئاگربڕمان به‌ هاوکاریی فیدراسیۆنی ڕووسیا و ئێران له‌ ئیدلیب دامه‌زراند که‌ یارمه‌تییێکی زۆری به‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ کردوووه‌. تێکڕای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی که‌ سوپای تورکیا له‌وپه‌ڕی سنووره‌کانیه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌مای ڕێزدانان بۆ یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا و عێراق و مافی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌.

ئاکار له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا وتیشی: هێزه‌کانمان سه‌دان پێگه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانیان له‌ باکووری عێراق کردۆته‌ ئامانج که‌ شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بوو و ژماره‌یێکی زۆر له‌ تیرۆریستان کوژراون. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆر تاکوو له‌ناوبردنی دوایین تیرۆریست درێژه‌ی ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.