خبر 2018-06-27 19:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری ئامێدی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری بەرواری باڵا دەکەن لە سنووری ئامێدی و لە ئێستاشدا فرۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار هەردوو گوندی گەلی بازێ و گەلی هەسپا لە سنووری بەرواری باڵا لە ئامێدی بۆردومان کردووە و لە ئێستاشدا فرۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێتەوە و تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە بە وردی نەزانراوە.

پێشتریش بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پرۆژەی ئاوی گەلی بازی تێکشکاوە و گوندەکانی دەورووبەری تووشی کێشەی ئاو بوونەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی ناوچەکانی برادۆست و ئامێدیان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیێکە سوپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێم و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنى گرتنى قەندیلی ڕاگەیاندووە، ڕۆژانەش شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی تورکیا و پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.