خبر 2018-06-26 12:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
توێژەرێکی پەیمانگای چەتم هاوس:

سەرکەوتنی کورد بۆ پەڕلەمان خاڵی ئیجابیی هەڵبژاردنەکەی تورکیا بوو

بەشی جیهان- فادی هاکۆرا دەڵێت خاڵی ئیجابیی هەڵبژاردنەکەی ئەم خولەی پەڕلەمان و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەوە بوو کورد و هەدەپە بەربەستی 10 لە سەدیان تێپەڕاند و سەرکەوتن بۆ پەڕلەمانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فادی هاکۆرا توێژەر لە پەیمانگای چەتم هاوس لەو بارەیەوە بە ئاژانسی یۆرۆنیووزی وتووە بەو ئەنجامەوە کورد لە پەڕلەمانی تورکیا بەشدار دەبێت ئەگەرچی زۆرینەی پەڕلەمانیان بەدەستەوە نییە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە ئەوە خاڵێکی ئیجابییە کە کورد سەرکەوت بۆ پەڕلەمانی تورکیا.

هاکۆرا هۆشداریش دەدات لەبارەی پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئەردۆغانەوە و دەڵێت ئەردۆغان لە ڕێگای گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، هەڵمەتی سەربازیی زیاتر دژ بە کورد سووریا ئەنجام دەدات.

هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامی ڕاگەیێندراو ئەردۆغان جارێکیتر و ئەمجارەیان وەکوو یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا بە دەسەڵاتی ڕەهاوە دەسەڵاتی بەدەسەتەوە گرتەوە.

ئەگەرچی پێشوازیی زۆر لە سەرکەوتنەکەی ئەردۆغان نەکرا بەڵام تێپەڕاندنی بەربەستی 10 لەسەد لەلایەن هەدەپەوە و مسۆگەرکردنی نزیکەی 12 لە سەدی دەنگەکان لەلایەن هەدەپەوە کە زیاتر سەربەکوردە کاردانەوە ئیجابیی زۆری لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.