HDP جه‌خت له ئاماده‌بوونی کورد له داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌کاته‌وه
به‌شی جیهان- نوێنه‌ری باڵای پارتی کوردیی دیموکراتیکی گه‌لان جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌ستێنی ئاماده‌بوونی تێکڕای گرووپه‌کان له سووریا له‌وان کورد بڕه‌خسێنێت بۆ داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلیز کرستهچی ئۆغڵۆ جێگری سه‌رۆکی گرووپی په‌رله‌مانیی دیموکراتیکی گه‌لان به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: ده‌بێ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوونی تێکڕای گرووپه‌کان له داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا.
ناوبراو وتیشی: ئێمه پێمان وانییه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕۆڵی خۆی له ئاماده‌بوونی تێکڕای گرووپه سوورییه‌کان له کۆمیسیۆنی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا به ته‌واوه‌تی گێڕابێت.
فیلیز کرستهچی ئۆغڵۆ گوتی: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که نه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکوو تێکڕای ئه‌و گرووپانه‌ی که له سووریادا ده‌ژین ده‌بێ له کۆمیسیۆنی داڕشتنی ده‌ستووری نوێ ئاماده بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران