خبر 2017-11-08 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم داوای لە پەرلەمان و حکوومەت کرد وادەی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم داوای لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێم کرد وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجومه‌نی پارێزگاکان دیاری بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم وتی: بە فەرمی داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەت کردووە کە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم دیاری بکەن لە ساڵی ٢٠١٨دا.

هەروەها کۆمیسیۆن پێشنیازی کردووە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمدا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی وت: سەبارەت بە ڕێکارەکان و تێچوونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێداچوونەوە بە کارەکانی کۆمیسیۆندا دەکەن و پەرلەمان و حکوومەت لە کارەکانیان ئاگادار دەکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکیدایە ڕۆژی ٢٤ی ئاکتەوبری ٢٠١٧ پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی ٨ مانگ تەمەنی خۆی درێژ کردەوە.

هەروەها ڕۆژی ٢٨ی ئاکتەوبری ٢٠١٧ بارزانی نامەیێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد و تێیدا داوای کرد کە یاسای سەرۆکایەتی هەموار نەکەنەوە و ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێمیش درێژ نەکەنەوە. دواتریش پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکیدا لە ڕۆژی ٢٩ی ئاکتەوبردا بڕیاری دا بە دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بە سەر پەرلەمان و حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەریدا.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.