خبر 2017-11-08 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئایدن مەعرووف:

تەنها چارەسەر بۆ ئەم دۆخە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایدن مەعرووف رای‌گەیاند لەم بارودۆخەی هەرێمی تێکەوتووە تەنها یەک رێگە چارە ماوەتەوە ئەویش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بە بڕوای من لە داهاتوودا هەرێم ئەو بڕیارە دەدات چوونکە دۆخی هەرێم گەشتۆتە حاڵەتێک تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم چارەسەر دەبێ.

هەروەها وتی: پێشتر هەرێم پێگەی بەهێزی هەبووە و مامەڵەیێکی تایبەتی لەگەڵ کراوە بەڵام ئێستا هەرێم لەگەڵ بەغدا و تورکیاش پەیوەندی خراپە و پێشتر هەرێم پێشنیاری سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی کرد بەڵام بەغدا قبووڵی نەکرد بۆیە بۆ دەرباز بوون لەم دۆخە ئەبێ هەرێم ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵوه‌شێنێته‌وه‌.

سەرچاوە: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.