خبر 2017-11-06 11:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح برووسکەی سەرەخۆشی ئاراستەی سەردار سولەیمانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ئەحمەد ساڵح سیاسەتوانی بەرجەستەی کوردستانی عێراق لە ڕێگای پەیامێکەوە بەبۆنەی کۆچی دواییی باوکی سەردار قاسم سولەیمانییەوە سەرەخۆشی لە ناوبراو دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی پەیامەکەی بەرهەم ساڵەح کە کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر بڵاوی کردۆتەوە بەم شێوازەی خوارەوەیە:

انا لللە و انا الیە راجعون

برای بەڕێزم حاج قاسم سولەیمانی

سلام علیکم

بە داخ و کەسەرەوە هەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت. لە قووڵاییی دڵەوە سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و هاوخەمیی برایانەی خۆم بەو بۆنەوە ڕادەگەیەنم و لای خودای پەروەردگار داوای لێبوردن و دەرەجاتی عالی بۆ ئەو خوالێخۆشبووە دەکەم و خودا سەبووریی بنەماڵەی بەڕێز و خزم و کەس و کاری بەڕێزتان بدات.

برای خۆتان

بەرهەم ساڵح

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.