هەبوونی ناکۆکی سه‌باره‌ت به گشتپرسی له پارتی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیناس جانۆ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که هیچ جۆره ناکۆکییێک له نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگره‌که‌ی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێم له‌ئارادا نییه، ڕایگه‌یاند: تێکڕای بڕیاره‌کان له هه‌رێمی کوردستان به دوای کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ده‌گیردرێته‌به‌ر و هه‌رگیز مه‌سعوود بارزانی بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه ناگرێته‌به‌ر.
ناوبراو جه‌ختی کرد: قسه کردن له‌باره‌ی ناکۆکییه ناوخۆییه‌کان له پارتی دیموکراتی کوردستان خه‌ونێکه که هه‌رگیز ده‌سته‌به‌ر نابێت.
جانۆ سه‌باره‌ت به پشتیوانیی عه‌ره‌بستان له به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان وتیشی: ڕیاز جگه له یارمه‌تیی دارایی به ئاواره عێراقییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان هیچ جۆره یارمه‌تییێکی دیکه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێر نه‌کردووه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی پشتیوانیی سیاسیی ڕیاز له هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیش دووره له ڕاستی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران