زیندانی‌کرانی نوێنه‌رانی گه‌ل له تورکیا شه‌رمه‌زاری بۆ دیموکراسییه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌نیس بربر ئۆغڵۆ نوێنه‌ری زیندانی‌کراوی ئه‌و پارته له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: ناتوانین زیندانی‌کرانی نوێنه‌رانی خه‌ڵک قبووڵ بکه‌ین. ئێمه ئه‌م زیندانی‌کردنه به شه‌رمه‌زاری بۆ دیموکراسی ده‌زانین. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئێمه درێژه به خه‌باته‌که‌مان ده‌ده‌ین. بۆ گه‌یشتن به ماف و عه‌داله‌تی ڕاسته‌قینه له‌م وڵاته خه‌بات ده‌که‌ین. هیچ که‌س نابێت بێ‌تاوان بخرێته زیندانه‌وه و ئێمه به‌م بۆنه‌وه خوازیاری بێ‌لایه‌نی و سه‌ربه‌خۆییی ده‌زگای دادین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌کدا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ده‌زگای دادی وڵاتێک بێ‌لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و فه‌رمان له به‌رپرسانه‌وه وه‌ربگرێت له‌و وڵاته‌دا عه‌داله‌ت نییه. له‌و وڵاته‌دا گیان و ماڵی هیچ که‌س له ئه‌منییه‌تدا نییه. ده‌زگای سه‌ربه‌خۆی داد ته‌زمین‌که‌ری ئاسایشی گیان و ماڵی گه‌لێکه. به‌داخه‌وه له تورکیا دۆخێکی زۆر جیاواز هه‌یه و په‌یامی من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئه‌مه‌یه که هه‌ستۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی و بێ‌لایه‌نی ده‌زگای داد له‌به‌رچاو بگرن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران