خبر 2017-09-04 04:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی پەڕلەمانی بەریتانیا سەردانی تاران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی دەستەی دۆستایەتی و پەرلەمانیی ئێران و بەریتانیا ڕای­گەیاند: ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەو دەستەیە لە بەریتانیا سەردانی تاران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلیڕەزا ڕەحیمی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وت: ڕاوێژەکان بۆ ئەو سەردانە ئەنجام دراون و لە داهاتوویێکی نزیکدا پاش دیاری کرانی کاتی سەردانەکە ئەو شاندە گەنە تاران.

ناوبراو ئاشکرای کرد: دوایین جارێک کە ژمارەیێک لە ئەندامانی دەستەی دۆستایەتی و پەرلەمانیی بەریتانیا و ئێران سەردانی بەریتانیایان کردبوو لە سەردەمی خولی نۆهەمی پەرلەمانی ئێراندا بوو و بەگوێرەی پەیڕەوی دیپلۆماتیک ئەم جارەیان شاندی بەریتانی سەردانی تاران دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.