پیشانگاییێکی کتێب له ئیلام به داشکانی له‌سه‌دا 50 ده‌کرێته‌وه
به‌شی ئێران/کوردی- هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی ده‌وڵه‌تدا ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆگه‌ی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی ئیرشادی ئیلام‌دا پیشانگاییێکی کتێب ده‌کرێته‌وه و داشکانی پیشانگاکه‌ش له‌سه‌دا 50یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلام له‌و باره‌یه‌وه وتی: 150 هه‌زار به‌رگ کتێب له قه‌باره‌ی 1100 مانشێته‌وه له‌و پیشانگایه‌دا پیشان ده‌درێت و ته‌وه‌ری کتێبه‌کانیش له حه‌وزه‌ی جۆربه‌جۆری فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، مێژوویی، ئایینی، زانستی، ڕۆمان و کتێبی منداڵان ده‌بێت.
ئه‌کبه‌ر ئۆمیدی ئه‌وه‌شی زیاد کرد: پیشانگاکه به به‌شداریی بڵاڤگه‌ی داریووشی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت و به مه‌به‌ستی هاوکاریی کردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا نرخی کتێبه‌کان له‌سه‌دا 50 داشکاوه.
ناوبراو وتیشی: پیشانگاکه 20 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هاووڵاتییان ده‌توانن کاتژمێر 9ی به‌یانی تا 11ی شه‌و سه‌ردانی پیشانگاکه بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران