که‌یهان که‌لهۆڕ له تاران کۆنسێرت ده‌کات
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- کۆنسێرتی مۆسیقای هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد که‌یهان که‌لهۆڕ له هۆڵی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسێرتی مۆسیقای که‌یهان که‌لهۆڕ ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی خه‌رمانان له هۆڵی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌هاش بڕیاره کۆنسێرته‌که بۆ ڕۆژێکی دیکه‌ش درێژ بکرێته‌وه و ڕۆژی 16ی خه‌رمانان که‌یهان که‌لهۆڕ به یاوه‌ریی ڕامبرانت تریۆ مۆسیقا پێشکه‌ش بکات و مۆڵه‌تی پێشکه‌شکاری بۆ ڕۆژی 16ی خه‌رمانانیش ده‌رکراوه.
هه‌روه‌هاش که‌لهۆڕ و ڕامبرانت تریۆ دوێنێ 5ی خه‌رمانان له شاری ئۆترێختی هۆڵه‌ندا کۆنسێرتێکی هاوبه‌شیان له فێستیڤاڵی oude muziek kazz festival پێشکه‌ش کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران