له لایه‌ن نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوە؛
بارزانی به هه‌وڵ بۆ شڵه‌ژاندنی دۆخی هه‌رێمی کوردستان تاوانبار کراوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی به هه‌وڵ بۆ شڵه‌ژاندنی دۆخی هه‌رێم به ئامانجی دوورخستنی هاووڵاتییان له کێشه و ناکۆکییه ڕاسته‌قینه‌کان له هه‌رێم تاوانبار کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌هله ههبانی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وێڕای ئاماژه‌ی به‌وه‌ی که مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئێستا به‌ره‌وڕووی گوشاره ده‌ره‌کییه‌کان بۆ کشانه‌وه له به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له پارێزگای که‌رکووکه، وتی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به باشی ده‌زانێت که ئه‌م گشتپرسییه هه‌رگیز به‌ڕێوه ناچێت و هه‌وڵه‌کانی له‌م بواره‌دا ته‌نیا بۆ شڵهژاوکردنی دۆخی هه‌رێم و دوورخستنی کورده‌کان له کێشه ڕاسته‌قینه‌کانه.
بۆچوونی بەکارهێنەران