600 داعشی خۆیان تەسلیمی کوردەکان کردووە/ ئازادکردنەوەی ڕەقە چوار مانگی دیکە دەخایەنێت
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بە پێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ جەبار فەرماندەیەکی باڵای یەپەگە، لە لێدوانێک بۆ ڕۆیتێرز وتی: داعش لە ڕەقەدا بە تەواوەتی گەمارۆ دراوە و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کردووە، تەنیا ژمارێکی کەمی داعشی لەو شارەدا ماون.
ناوبراو وتیشی: نزیکەی نیوەی ڕەقەی کۆن ئازاد کراوەتەوە و هێزەکانی هەسەدە لە هەموو لایەکەوە لە پێشڕەوی دان. بەڵام پێشڤەچوونەکان بە هوشیارییەوەیە، چونکا تیرۆریستانی داعش بۆمبێکی زۆریان لە ناوچەکاندا چاندووە و دائش لە قەناس بە دەستەکانی بۆ پێکانی شەڕڤانان کەڵک دەبات و هاوکات تیرۆریستان خەڵکی سەڤیل دەکەنە قەڵغانی گیانی خۆیان و ئەوەش ئاستەنگیی زۆری بۆ شەڕڤانانی هەسەدە دروست کردووە.
هەڤاڵ جەبار بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی داعش ورەی خۆیان بۆ شەڕ لە دەست داوە، ڕاشیگایەند: تەنیا نزیک بە 1000 کەس لە هێزەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕەقەدان و هەرچی رۆژە تاقمێکیان خۆ بە دەستەوە و دەدەن و تا ئێستا 600 کەسیان خۆیان تەسلیمی شەڕڤانانی هەسەدە کردووە و تەنیا هێزە بیانییەکانی داعش لە ناو شاردا ماونەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران