خبر
2020-04-13 07:48
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مستەفا كازمی گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەست پێكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی لە كەشێكی ئەرێنیدا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتەكەی دەست پێكردووە.
کوردپرێس:
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند:”مستەفا كازمی لە كەشێكی ئەرێنیدا و بە هاوكاریی كوتلە سیاسییەكان، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراقی دەست پێكردووە”.
ئاماژەی بەوەش دا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مستەفا كازمی زنجیرەیێک دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجام داوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ڕاشیگەیاندووە: لە گفتوگۆكاندا مستەفا كازمی جەختی لە پێشكەشكردنی بەرنامەی حكوومی و پێكهاتەی حكوومەتی نوێ لە نزیكترین كاتدا كردووەتەوە.
*لە خەڵک وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران