خبر 2019-03-23 04:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی کۆشکی سپی:

داعش هیچ خاکێکی لە سووریا بە دەستەوە نەما

بەشی سووریا- وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند داعش بە تەواوی تێکشکێندرا و لە سووریا هیچ خاکێکێ بەدەستەوە نەما.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا ساندرز وتەبێژی کۆشکى سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ باتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت بە دۆناڵد ترەمپی ڕایگەیاندووە داعش هیچ خاکێکى لە سوریا لە بەدەستەوە نەماوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى دوومانگە هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانى بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەى باغۆز دەستپێکردەوە کە دوایین پێگەى داعش بوو لە سوریا و بەهەزاران هاوڵاتى مەدەنى و چەکدارى داعش ناوچەکەیان بەرەو ناوچەکانى ژێر دەستى هەسەدە جێهێشت.

لەشەڕەکەدا هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتگیری ئاسمانی هێزەکانی هەسەدەیان دەکرد و فڕۆکەکانیان سەدان هێرشییان کردووەتە سەر باغۆز و دەوروبەری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.