خبر 2019-03-22 16:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئزمیر 16 کەس دەستگیر کران

بەشی تورکیا- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ئزمیر 16 کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی 2019یان کە لەلایەن هەدەپە-وە ڕێکخرابوو دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیان کوتاوەتە سەر ڕێوەڕەسمی جێژنی نەورۆز کە لەلایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە ڕێکخرابوو و 16 کەسیان دەستگیر کرد.

هێزە دژە تیرۆرەکانی تورکیا، هێزی هەواڵگری و ئەمنی کە چاودێریی ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لە ئزمیر دەکرد پاش ئەوەی دروشمی پشتگیری کردنی پەکەکە لەلایەن بەشداربووانەوە درا هێرشیان کرد و 16 کەسیان دەستگر کرد کە ژمارەیێک لە ئەندامانی هەدەپە-یش لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.