بەرهەم ساڵح: بوونی پێوەندیی باش لەگەڵ ئێران لە بەرژەوەندیی عێراقدایە
بەشی جیهان- سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت عێراق قازانج دەبات لە ئەگەری بوونی پێوەندییێکی باش لەگەڵ ئێران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری کوردی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆست جەخت دەکاتەوە ئەگەر عێراق پێوەندییێکی باشی لەگەڵ ئێران ببێت لە بەرژەوندییدایە و ئەم پێوەندییە دەبێت درێژەی ببێت.
ناوبراو دەڵێت لە هەمان کاتدا عێراق دەیهەوێت ئەمریکا لە عێراق چالاک بێت چالاکییەکەشی لە ڕێگای سەرمایەدانان و ڕاهێنان و یارمەتی دان بە گەشەی عێراق خۆی بنوێنێت.
بەرهەم ساڵح دەڵێت ئەمریکا یارمەتیی عێراقی داوە و دەتوانێت دووبارە پاش ئەم هەموو ماڵ وێرانییە لە عێراق کە تینووی گەشەپێدانە، دەور بگێڕێت.
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت نابێت گوشارەکانی ئەمریکا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێوەندیی بەغدا و تاران دروست بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران