ئەرتەشی عێراق دەیهەوێت هێزەکانی سەربە پەکەکە بە تەواوی لە شەنگال دەربکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپاسالاری عێراق و ژمارەیێک لە ئەفسەرانی سوپای عێراق، گەیشتنە قەزای شنگال و لە كۆبوونەوەیێكدا تاوتوێی باوردۆخی ئەمنیی قەزاكەیان كرد، كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی یەپەشەو سوپای عێراق روویاندا.
حسێن دەرمان، لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە كەوتووە، سوپاسالاری عێراق بڕیاری داوە نابێت هیچ شەڕڤان و هێزێكی بیانی لە دەڤەری شنگال بمێنێت و پێویستە لە ماوەیێكی دیاریكراودا لە ناوچەكە بچنەدەرەوە.
ناوبراو وتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە بەپێكهێنانی ژوورێكی عەمەلیات بەسەرۆكایەتی سوپاسالاری عێراق، بۆئەوەی جموجۆڵی هەموو هێزە چەكدارەكان لە شنگال بەفەرمانی ئەوان بێت.
حسێن دەرمان راشیگەیاند: پێش ئەوەی ئەو دوو شەڕە لەنێوان هێزەكانی یەپەژە و سوپای عێراق رووبدات، لەبارەگای مەڵبەند لەگەڵ هێزەكانی یەپەژە كۆ بووینەوە، ئەوان دەیانەوێت سنوور لەنێوان شنگال و کوردستانی سووریا نەمێنێت، بەڵام هێزی عێراق ئەو كارە قبووڵ ناكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، هێزێكی گەورە لە رۆژئاوای كوردستانەوە، بۆ هاوكاری كردنی هێزەكانی یەپەشە، گەیشتوونەتە ناوچەی شنگال.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران